شه‌ممه‌ 

23 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیمارات پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئێران پووچەڵ دەکاتەوە؛ هیچ پارەیەک بۆ ڕژێم ڕەوانە نەکراوە

ئیمارات پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئێران پووچەڵ دەکاتەوە؛ هیچ پارەیەک بۆ ڕژێم ڕەوانە نەکراوە
خەبات میدیا

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بە توندی ئەو دەنگۆ و ڕاپۆرتە میدیاییانەی
ڕەتکردەوە کە باس لە گواستنەوەی پارە یان ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی
ڕژێمی ئێران دەکەن لە ڕێگەی وڵاتەکەیەوە. ئەمەش لێدانێکی تری دیپلۆماسی و داراییە
بۆ ڕژیمی ئێران کە هەوڵی دەدا وا نیشان بدات گەمارۆکانی لەسەر سووک بووە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، حکومەتی ئیمارات ڕایگەیاند، ئەو
ئیدیعایانەی باس لە گواستنەوەی "سێ ملیار دۆلار" بۆ کۆماری ئیسلامی دەکەن،
"دوورن لە ڕاستی" و هیچ جۆرە ئاڵوگۆڕێکی دارایی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە.
 
ئەم ڕەتکردنەوەیە نیشانی دەدات کە ڕژێمی ئێران لە ناوەوە تووشی قەیرانێکی خنکێنەر
بووە و پەنا بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی ساختە دەبات تا وای نیشان بدات کە
دەستکەوتی دارایی هەیە، بەڵام هەڵوێستی ڕاشکاوی ئیمارات جارێکی تر ڕژێمی
ئێرانئ لەبەردەم جیهاندا شەرمەزار کرد.
 
ئیمارات داوای لە میدیاکان کردووە تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن،
ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ڕژیم خەریکی چەواشەکارییە. شارەزایان پێیان وایە
ئەم هەڵوێستەی ئیمارات سەلماندی کە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لەسەر ڕژێم هێشتا بە
توندی بەردەوامن و هیچ "دەرچەیەک" بۆ ڕزگاربوونی ڕژیم لەو قەیرانە داراییە نییە
کە تێی کەوتووە.

9 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیمارات پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئێران پووچەڵ دەکاتەوە؛ هیچ پارەیەک بۆ ڕژێم ڕەوانە نەکراوە

ئیمارات پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئێران پووچەڵ دەکاتەوە؛ هیچ پارەیەک بۆ ڕژێم ڕەوانە نەکراوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن