هه‌ینی 

22 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاگر لە دارستانەکانی سەردەشت و پاوە کەوتەوە و گومانی

ئاگر لە دارستانەکانی سەردەشت و پاوە کەوتەوە و گومانی
خەبات میدیا

ئاگر لە دارستانەکانی سەردەشت و پاوە کەوتەوە و گومانی "بەئەنقەستبوون"
دەکرێت

لەگەڵ وشکبوونی گژوگیا و هاتنی وەرزی گەرما، شەپۆلێکی نوێی
ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی  گرتەوە. ڕۆژی چوارشەممە،
ئاگرێکی بەرفراوان لە دارستانەکانی گوندی "بەردان" لە ناوچەی بێورانی سەردەشت
کەوتەوە.

بەپێی زانیارییە خۆجێییەکان، گومان دەکرێت ئاگرەکە بە ئەنقەست کرابێتەوە. دوای
هەوڵێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەدۆست، توانرا بە شێوەیەکی
خۆبەخشانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری بکرێت.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاگر لە دارستان و
لەوەڕگاکانی ناوچەی "مەڕەخێڵ و بووزێن" لە سنووری قەزای پاوە کەوتووەتەوە و
زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە. ساڵانە لەم وەرزەدا بەهۆی وشکبوونی پوش و
پەڵاش، دارستانەکانی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسی سووتان دەبنەوە کە بەشێکیان
بەهۆکاری سروشتی و بەشێکی تریان بە دەستی مرۆڤ ڕوودەدەن.

3 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگر لە دارستانەکانی سەردەشت و پاوە کەوتەوە و گومانی

ئاگر لە دارستانەکانی سەردەشت و پاوە کەوتەوە و گومانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن