پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید کرانی پێشەوا قازی و هاوڕێیانی

پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید کرانی پێشەوا قازی و هاوڕێیانی


لە ساڵڕۆژی شەهید کرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی دا داوا لە جەماوەری کوردستان دەکەم سەردانی مەزاری شەهیدانی شۆرشی مافخوازی بە تایبەت شةه٠Šدانى شۆرشی ژینا و خانەوادەکانیان بکەن

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!

کەس و کاری شەهیدانی ڕێگە ئازادیی!

پێشەکی لە یادی شەهید کرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی درود دەنێرم بۆ رۆحی پاکیان.

لە ساڵرۆژی ئیعدام و شەهید کرانی قازی محەممەد و یارانیدا کە لە لایەن ڕژیمی دیکتاتۆری حەمەڕەزا شا،لە 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326 کۆچی خۆری لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد ڕویدا،دەبێ‌ ئەو ڕاستیە تاڵە بخەمە بەرچاو کە بە داخەوە بە هۆی ناکۆکی و دوبەرەکی و دابەش بوونی هێزو توانا نەتەوەییەکان،بە هۆی دەستێوەردانی دژمنانی ئازادی و بە تایبەت دەستێوەردانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و پاشماوەکانی دەسەڵاتی فاشیستی حکومەتی شاهەنشایی، جوڵانەوەی مافخوازانە خەڵکی کوردستان بە تایبەت و جوڵانەوەی سەرانسەریی لە ئێران،کێشەو پەرتەوازەیی تێی کەوتوە. لە کاتێکدا کە دەبوو بە باشی ویستی جەماور بۆ یەکێتی و تەبایی بە هێند وەرگێرێ‌ و ئەو کۆدەنگیەی لە ناو جەماوەری کوردستان، بە تایبەت لە دوای شۆڕشی ژیناو شۆڕشی ژن,ژیان،ئازادی هاتە ئاراوە،دەبوو باڵ بە سەر بیرو کارکردی لایەنەکانی نێو جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان دا بکێشێ‌.

بێگومان جەماوەری خۆڕاگری کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێران ڕێگە نادەن بەریی ڕەنجیان و خۆێنی ڕژاوی شەهید پێشەوا قازی محەممەد و شەهیدانی ڕێگە ئازادی و دیموکڕاسی بە سات و سەوداو مەعامەلەی سیاسی بە فیڕۆ بچێ‌. رێگە نادەن خەباتی ئازادیخوازی لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و پاشماوەکانی ڕژیمی شاهەنشایی بە لاڕێدا ببرێ‌. جەماوەری ئێران و کوردستان بەردەوام دەبن لە شۆڕشی نا بۆ دەسەلاتی ئاخوندی دیکتاتۆرو دەسەڵاتی شاهەنشایی فاشیست و دروشمی (نە شاه و نە رهبر) تا گەیشتن بە دەسەڵاتی دیموکڕاتیک لە ئێران و گەیشتنی گەلی کورد بە مافەکانی دووپات دەکەنەوە.

شەهید کرانی قازی محەممەدو هەواڵانی لە دوای خەیانەتی حکومەتی حەمەڕەزا شاو بەکرێگیراوانی لە کوردستان و پشت کردنی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە لە بەڵێنیەکانی بە قازی محەممەد،دەرخەری دژمنایەتی دەسەڵاتی شاه بەرانبەر گەلی کوردو هەروەها دەرخەری ئەو ڕاستەیەشە کە نابێ‌ باوەڕ بە دژمنانی گەلی کوردو ڕژیمە جینایەتکارەکان بکرێ‌.

دڵنیام بە بوونی جەماوەری خۆڕاگرو نەبەزی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی قارەمان،جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و گەلانی ئێران بە سەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێراندا سەردەکەوێ‌ و لە ئاکامدا،حکومەتی دیموکڕاتیک و پاڕلمانی لە ئێراندا دادەمەزرێ‌ و نەتەوەی کوردو تێکڕای گەلانی ئێران بە مافەکانیان دەگەن.

سڵاو بۆ ڕۆحی شەهید پێشەوا قازی محەممەد و هەواڵانی، حەمە حوسەین خانی سەیفی قازی و ئەبوڵقاسم سەدری قازی.

سلاو درود بۆ ڕۆحی شەهیدانی شۆرشی ژینا



بابەشێخ حوسەینی

9 ی خاکەلێوەی 1402 کۆچی خۆری


1 ساڵ و 7 مانگ و 22 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید کرانی پێشەوا قازی و هاوڕێیانی

پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید کرانی پێشەوا قازی و هاوڕێیانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن