پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نرخی دۆلار لە بازاڕی تاران 55هەزار تۆمانی تێپەڕاند

نرخی دۆلار لە بازاڕی تاران 55هەزار تۆمانی تێپەڕاند

بەپێی دوایین نرخ کە لە بازاڕی تاران ڕاگەیەندرا، نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا 55هەزار تۆمانی تێپەڕاند. ئەم بەرزبوونەوەی نرخە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە زۆرێک لە بەشەکانی بازاڕ بە هۆی نەورۆز لە ئێران داخراون.
ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران، دۆخی ئابووری ووڵاتی بە دڵتەزێن ناوبرد و پێداگری لەوە کردەوە کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ ڕزگارکردنی دۆخی ئابووری خۆی ڕووی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ کردووە.
بە بڕوای چاودێران، ئابووری زۆرەملی
ڕژیمی ئێران لە خراپترین دۆخی خۆیدایە و ئەم ووڵاتە دەرفەت بۆ مانەوەی خۆی دەخوڵقێنێت.
لەو چوارچێوەیەدا بەهائەدین حوسێنی، پسپۆڕی ئابووری بە تیجارات نیوزی ڕاگەیاندووە، بەراوەردەکان دەریدەخەن کە بەدڵنیاییەوە ساڵی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵاوسانی 40-50% یان تەنانەت زیاتر دەبینەوە.
بەشێک لە شارەزایانی ئابووری پێداگریان لەوە کردووەتەوە کە پاشکەوتە پوڵییەکان لە ئێراندا دیار نییە، ئەم ووڵاتە لە ئێستاشدا دەتوانێت ڕووبەڕووی قەیرانی پوڵ ببێتەوە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نرخی دۆلار لە بازاڕی تاران 55هەزار تۆمانی تێپەڕاند

نرخی دۆلار لە بازاڕی تاران 55هەزار تۆمانی تێپەڕاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن