شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی خەڵاتی ویژدان و ڕاستگۆیی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا بەدە

نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی خەڵاتی ویژدان و ڕاستگۆیی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا بەدە

دامەزراوەی نیمەن، سەر بە زانکۆی هارڤارد، خەڵاتی ویژدان و ڕاستگۆیی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا بەخشییە نیلوفەر حامێدی و ئیلاهە محەممەدی، دوو ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراوی ئێرانئ دامەزراوەکە ڕایگەیاندووە، نیلوفەر حامێدی و ئیلاهە محەممەدی "پابەندییەکی پتەویان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆژنامەوانی بوێرانە لەسەر ئەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە لەوانەش مردنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە مانگی سپتامبر٢٠ ٢٢ بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لەو
چوارچێوەیەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە ژیان و بژێوی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە و ئازادییان لەدەستداوە. ئەوان ئاگاداری ئەو مەترسییە گەورانە بوون کە ڕەنگە ڕووبەڕوویان ببنەوە، بەڵام پابەند بوون بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ژینائەمینی. دامەزراوەی نیمەن زیادی کرد: ڕۆژنامەنووسان لە ئێران ڕۆژانە گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ ڕاپۆرتکردن لەسەر هەل ومەرج و سەرکوت لەو ووڵاتەدا
نیلوفەر حامێدی، پەیامنێری کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەی "شەرق"، یەکێک بوو لە یەکەم ڕۆژنامەنووسان کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا بەند کرا. هەروەها ئیلاهە محەممەدی، پەیامنێری کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەی "هم میهن"، ڕۆژی ٤خەزەڵوەر گیرا. پێش گیرانی بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕێوڕەسمی ناشتنی مەهسا (ژینا) ئەمینی، سەفەری سەققزی کردبوو.
ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە لە ئێستادا لە زیندانی ژنانی قەرچەک و وەرامین زیندانی کراون.


1 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی خەڵاتی ویژدان و ڕاستگۆیی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا بەدە

نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدی خەڵاتی ویژدان و ڕاستگۆیی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا بەدە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن