خەباتمێدیا: حامید ئەحمەدی, پارێزەری سەهەند نورمحەممەدزادە, لە گیراوەکانی ناڕەزایەتییه سەرتاسەریەکانی ئێران, بە تۆڕی شەرقی ڕاگەیاندوە کە دادگای ئینقلابی ڕژیم, سزای سەپێندراوی لەسێدارەدان بۆ سەر ناوبراوی هەڵپساردو و ئەو سزایەی بە ۱۰ ساڵ دوورخستنەوەو ۶ ساڵ بەندکران سەپاندە سەر ناوبراودا. ئەم پارێزەرە لەسەر شێوازی جێبەجێ کردنی دوورخستنەوەکە وتی: لە یاسای دیاری کراودا هاتووە کە سزادراوێک کە دوور دەخرێتەوە, نابێ لەگەڵ کەس پێوەندی هەبێ و هەر بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە سەهەند بخرێتە زیندانێک لە شاری کرمان.