خەباتمێدیا: وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "هیچ پاشەکشە و لێبوردەییەک لە بنەما و ڕێسای ئایینی ناکات و بە ناوبردن و پەیوەندی دانی حیجابی زۆری بە سونەتەکانەوە وتی هیچ ئاسانکاریەک لەو بابەتەدا نەبووە و نابێت" و پێداگری لەوەش کردەوە کە "حیجابی زۆری وەک پێویستییەکی شەریعەتی ئایینی ڕژیم بێ گومان بەردەوام دەبێ.
ئەم بەیاننامەیە کە نزیکەی ٦ مانگ دوای گەورەترین و بەرین ترین ناڕەزایەتی نەتەوەیی لە مێژووی بە دەسەڵات گەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی لەژێر ناوی "ژن، ژیان، ئازادی" روویداوە، پەیوەندی بە هەندێک هەڵمەتی ناڕەزایەتی ژنانی ئێرانەوە هەیە کە لە دژی حیجابی زۆری، دەستی پێی کردووە.
دەسەڵاتدارانی ڕژیمی دیکتاتوری ئاخوندی هەمیشە ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا بە پیلانی دەرەکی، "دژمن"ی و بێگانە ناودەبەن و ڕەگ و ڕیشەی ناوخۆیی و هۆکارەکانی ئەو ناڕەزایەتیانە ڕەت دەکەنەوە.