خەباتمێدیا: مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی، ئیمامی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان، وێڕای پێداگری کردنەوە لەسەر ڕەوایی داواکاری گەلانی ئێران، ڕایگەیاند کە ڕێبازی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئاخوندی ئێران بە بنبەست دەگات و کۆتایی دێت.
ئیسماعیل زهی ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە لە وتاری نوێژی هەینیدا لە شاری زاهیدان باسی لە چل و چوارەمین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم کرد کە لە ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١۳µ۸ بەڕێوەچوو و وتی: ڕژیمی ئاخوندی لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا دەرفەتەکانی بە فیڕۆ داوە.
ناوبراو بە پێداگری لەسەر پێویستی لابردنی هەڵاواردن لەم وڵاتەدا وتی: تا "گۆڕانکاری ئەساسی" لە ئێران جێبەجێ نەکرێن، کێشەکانی ئەم وڵاتە چارەسەر نابن.
ئیمامی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان ڕەخنەی لە شێوازی هەڵبژاردنی بەڕێوەبەران و کاروباری جێبەجێکردن و بڕیاردان لەم وڵاتەی گرت و ڕایگەیاند،شانۆی هەڵبژاردنەکان بووەتە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەران "کەمی توانا و لێهاتوویی"یان بێت بۆ ئەوەی کاروبارەکان بگرنە ئەستۆ. ئەو بەڕێوەبەرانەی کە بە وتەی ئیسماعیل زهی، "دەسەڵاتی بڕیاردان"یان نییە.