غوڵامحسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو ژنانە کە ڕێساکانی حیجابی زۆری سەپێندراوی ئەو حکومەتە بەڕێوە نەبەن بە تاوانبار دەناسن و دەیانگرن. هەروەها ناوبراو زیادی کرد کە ئەم کەسانە دەستبەجێ, بەتایبەتی و بەبێ پشوو پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و سزا بەسەریاندا دەسەپێندرێت.
سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێران ئەمڕۆ شەممە ١٢ی خاکەلێوە لە ئیسفەهان وتی: لابردنی حیجابی زۆری, دژمنی لەگەڵ دەسەڵاتە و زیادی کرد: ئەو کەسانەی پێبەند بەو یاسا نەبن سزا ئەدرێن.
ناوبراو دژایەتیکردنی "حیجابی زۆری" بە "کەشفی حیجاب" وەسف کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە "دژمن" پشتیوانی لێدەکات.
وەزارەتی ناوخۆی ڕژیمی ئاخوندی ئێوارەی پێنجشەممە ۱۰ی خاکەلێوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هیچ پاشەکشە و لێبوردەیییەک لە بنەما و ڕێسا سەپێندراوەکانی بۆ سەر خەڵک نەکراوەو ناکرێت و بە ناوبردنی حیجاب وەک زەرورەتێکی شەرعی پێدارگی لەوە کردەوە کە حیجابی زۆری یەکێک لە ئەساسەکانی حکومەتەو دەبێ پەڕەو بکرێت.