خەباتمێدیا: مریەم بەنی رەزی، پەرستارێکی دانیشتووی شاری قوم، بە بیانووی "ڕەچاونەکردنی حیجابی سەپێندراوی ڕژیمی ئاخوندی ئێران" سزای هەشت مانگ بەنکران و ١٤٨ قامچی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی هرانا ناوبراو لەسەر ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆری بە دوو ڕۆژ بەندکران, تێکدانی ئاسایشی گشتی هەشت مانگ بەندکران و ·۴ قامچی و بەتۆمەتی سوکایەتی بە پیرۆزییە ئایینیە گشتییەکان ·۴ قامچی دیکەشی بەسەردا سەپێندراوە. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو گرتە ڤیدیویەک لە ناوبراو بڵاو کراوەتەو و تێدا ئەو کەسەی ڤیدیوەکە تۆمار دەکات دەڵێت وێڕای چەند جار وتن و داواکاری لە ناوبراو بۆ ڕەچاو کردنی حیجابی زۆری, ناوبراو کۆڵ نادات و ئەو بانکەش کە تێدایە خزمەتگوزاری پێی دەدەن.
ئەم گرتە ڤیدیوە لە یەکێک لە لقەکانی بانکێکی شاری قوم بەدەستی چەند بەسیجی بەکرێگیراو تۆمار کراوه و پاش بڵاو بوونی باس لەوە کرا کە بەڕێوەبەری بانکەکە لە کارەکەی دەرکراوە.