پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داخستی شەش کافە و چێشتخانە لە بابۆلسەر

داخستی شەش کافە و چێشتخانە لە بابۆلسەر

خەباتمیدیا: ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی خاکەلێوی ۱۴۰۲ی هەتاوی ڕۆژنامەی "هم میهن" لە زاری ئیدارەی پەیوەندییە گشتییەکانی بابۆلسەرەوە بڵاوی کردەوە کە شەش سەندیکای کرێکاری لەم شارەدا بە هۆی "ڕەچاونەکردنی داب و نەریتی زۆری لە ژێر ناوی ئیسلامی" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داخراون. هەروەها جەواد نووری، داواکاری گشتی کاشان، ڕۆژی شەممە ١٢ی خاکەلێوە، مۆرکردن و داخستنی "کاشان مۆڵ"ی ڕاگەیاند، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵگە بازرگانی و کات بەسەربردنەکانی ئەم شارەیەو ڕایگەیاند: "کاشان مۆڵ بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێسا زۆری و سەپێندراوەکانی حیجابی حکومەتی, لەلایەن کڕیاران و هەندێکجاریش کارمەندانەوە لە ڕۆژی هەینیەوە، داخراوە."
دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم دواییە ناسراو بە شۆڕشی ژینا و لە هەمان کاتدا بەبیانوی دەستپێکی مانگی ڕەمەزان، پڕۆسەی داخستنی شوێنە گشتییەکان بەبیانوی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆری یان یاسای زۆری لە ژێر ناوی دین, لە ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو لەهەڵکشاندایە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 18 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داخستی شەش کافە و چێشتخانە لە بابۆلسەر

داخستی شەش کافە و چێشتخانە لە بابۆلسەر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن