بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری ئۆکسۆ، ئۆپراسیۆنی دژی تیمی جاسوسی ڕژیمی ئاخوندی لە ئازەربایجان هەشت جاسوسی دیکەی ئێرانی لە ئازەربایجان گرتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی لێنتی ئازەربایجانەوە دەستکەوتووە، ژمارەیەک لەو کەسانە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە گیراون.
ماڵپەڕی حکومی خەبەر ئانلاین دانی بە گرتنی ئەو جاسوسانەدا ناوە و نووسیویەتی: ٤ پیاوی ئایینی لە لنکاران دەستگیرکراون. ٣ کەس لە گیراوان دەرچووی حەوزەی علمیە ی مەشهەدبوون. .
ئەوانەی گیراون بریتین لە حاجی زەمان، حاجی ئەلقور، زاکر محەمەدوف، نور قەلیف، ڕەزا کەریمۆف، کەربەلای قشقەر، کەربەلای کاهن و کەربەلای فەریز. بەشێک لەو کەسانە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دادگایی کران