پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مردنی گوماناوی میرمنداڵیک پاش ئازادی لە بەندینخانە

مردنی گوماناوی میرمنداڵیک پاش ئازادی لە بەندینخانە

مەزدەک مریانە هەمەدانی، مێر منداڵێک کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ژن_ژیان_ئازادی دا گیرابوو، دوای چەند مانگێک لە ئازادکردنی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە فەرهەنگییەکان مەزدەک_مریانە، تەمەنی ١٦ ساڵ کە بە تۆمەتی "لێدانی ئەفسەرانی پۆلیس" گیرا و سەرەڕای تەمەنی کەمی ، لە زیندانی لاکانی ڕەشت لەگەڵ کەسانی گەورە ساڵ بەندکرا و لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا ئازادکرا
به پێی ئه م ڕاپۆرته و هەروەها به گێڕانەی هاوژووریکانی لەزیندان، ناوبراو که ، له کاتی گیرانیدا شکه نجه دراوه تا ئه و ئاسته ی که نیشانه ی لێدانه کان له سه ڕ ڕووخساریدا دیار بووە و هه ڕوه ها به هۆی تێکچوونی باری جه سته یی، شه وێک به دەستبندەوە گواستراوه ته نه خۆشخانه .
مەزدەک مریانە لە ڕۆژانی سەرەتای ئەمساڵدا کۆچی دوایی کرد. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆی گیانلەدەستدانی ئەم مێرمنداڵە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ڕێوڕەسمی ناشتنی مزدەک مریانە لەژێرجەوی توندی ئەمنیدا بەڕێوەچووە بەرپرپرسانی حکومەت ڕێگریان لە هاوڕێکانی کردووە کە لە مەراسیمی سێیەمی ناوبراو بەشدار بن و تەنانەت بچنە ناو ئەو گوندەی کە تێیدایە بە خاک سپێردرا.


1 ساڵ و 7 مانگ و 17 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی گوماناوی میرمنداڵیک پاش ئازادی لە بەندینخانە

مردنی گوماناوی میرمنداڵیک پاش ئازادی لە بەندینخانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن