پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی بەندکراوی داعش دەڵێت من لە ئێران لە لایەن داعشەوە وەرگیرام

ئەندامێکی بەندکراوی داعش دەڵێت من لە ئێران لە لایەن داعشەوە وەرگیرام

خەباتمێدیا: عەین ئەلدین، کوڕی عەبدولوەکیل، بە نازناوی "محەمەد"، ئەندامی سەرەکی گروپی داعش لە ئەفغانستان، کە لەم دواییەدا لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکرا، ڕایگەیاند کە لەلایەن گروپی داعشەوە لە ناوخۆی ئێران وەرگیراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوە، تاڵیبان بە بڵاو کردنەوەی گرتەڤیدیویەک لە ئەندامێکی داعش بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر داود مزمەڵ، پارێزگاری بەلخ و چەند هێرشێکی دیکەی گرتووە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی گشتی تاڵیبان ڕایگەیاند، هێزە تایبەتەکانی تاڵیبان یەکێک لە ئەندامانی سەرەکی داعشیان گرتووە کە خۆی بە عەین ئەدین خەڵکی بامیان ناساندووە.
ناوبراو لەم گرتە ڤیدیۆییەدا باس لەوە دەکات کە ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە ڕێکخستنی هێرشی جۆراوجۆر لە سەرانسەری ئەفغانستان و هەروەها دانی بەوەش ناوە کە جگە لە تیرۆرکردنی داود مزمەڵ، پارێزگاری تاڵیبان لە بەلخ و هێرشکردنە سەر مزگەوتێکی شیعەکان, لە هێرش بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئایینی لە سامانگان لە باکووری ئەفغانستان ڕۆڵی بووە کە لەو تەقینەوەیەدا لانیکەم پانزە خوێندکار گیانیان دا و زیاتر لە بیست خوێندکاری دیکەش برینداربوون.
ئەم زانیاریانەو ناوبردن لە داعش و بوونی لە ئێران, لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە لە مانگی فوریەی ساڵی ڕابردوودا، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەیف ئەلعەدل، ڕێبەری نوێی ئەلقاعیدە لە ئێرانە.
پرایس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بوونی سەیف ئەلعەدل لە ئێران پشتڕاست دەکاتەوە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 17 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەندامێکی بەندکراوی داعش دەڵێت من لە ئێران لە لایەن داعشەوە وەرگیرام

ئەندامێکی بەندکراوی داعش دەڵێت من لە ئێران لە لایەن داعشەوە وەرگیرام



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن