خەباتمێدیا: محەممەد سەرگەزی، نوێنەری سیستان و بەلووچستان لە پارلەمانی رژیم، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، لە لێدوانێکی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە دۆخی ئابووری و بژێوی وڵاتەکەی، ڕایگەیاند: خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەهۆی هەژارییەکی زۆرەوە ئاو, دۆشاوی تەماتە و نان وەک خۆراک بەکاردەهێنن .
ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی "ئیلنا" هەروەها وتی: هەلوومەرجی خراپی ژیان لە پارێزگاکە لە ڕادەبەدەر سەخت بووە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێزی باڵادەستی خەڵکی پارێزگاکە نانەØ› ئێمە چەندین جار هەوڵمان داوە لانیکەم یارمەتیدەر بین بۆ زیادکردنی بڕی ئاردی هەر تاکێک، کە تا ئێستا بەدەست نەهاتووە.
بە وتەی ئەم ئەندام پەرلەمانە، بەهۆی کێشەی بژێویەوە، هاووڵاتیان لەم پارێزگایە "بە شێوەیەکی سەرەکی توانای بەکارهێنانی ماددە بەدیلەکانی وەک برنج و گۆشتیان نییە.