پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کودەتای دەست و پەیوەندەکانی ڕژیمی ئێرانی پووچەڵکردۆتەوە

کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کودەتای دەست و پەیوەندەکانی ڕژیمی ئێرانی پووچەڵکردۆتەوە

خەباتمێدیا: دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئازەربایجان شەش کەسیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ "کودەتای سەربازی" و ڕووخاندنی حکومەتی سکۆلاری ئەو وڵاتەو هەوڵدان بۆ دانانی ڕژیمێکی مەزهەبی لایەنگری ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی گرتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، وەزارەتی ناوخۆ وە دەزگای ئاسایشی کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانەی کە گرتوویانە هەموویان خەڵکی ئازەربایجانن و تۆمەتبارن بەوەی کە ئەندامی گرووپێکن کە پارە و فەرمانیان لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ ناسەقامگیری و دەستپێکردنی یاخیبوونی چەکداری" لە ئازەربایجان وەرگرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتی ئازەربایجانی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕژیمی ئێران گیراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر کۆمەڵێک پرس و لەوانە ئیسرائیل و ململانێی ئازەربایجان لەگەڵ ئەرمەنیستان پەرەی سەندووە.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامی هەیە و ئەمەش دوایین گرژیی نێوان باکۆ و تارانە.
دوای ئەوەی کەسێکی چەکدار هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران، کە بووە هۆی کوشتنی بەرپرسی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئازەربایجان و بووە هۆی داخستنی باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە مانگی ژانویەی ئەمساڵدا هەتا دێ کەمتر دەبێتەوە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کودەتای دەست و پەیوەندەکانی ڕژیمی ئێرانی پووچەڵکردۆتەوە

کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کودەتای دەست و پەیوەندەکانی ڕژیمی ئێرانی پووچەڵکردۆتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن