پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرز و بەرێز بێ یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار

بەرز و بەرێز بێ یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار

کرێکارانی رەنج دیتووی کوردستان و ئێران !
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
پیرۆزبێ‌ رۆژی جیهانی کرێکاران لە چینی زەحمەتکێش و کرێکاری کوردستان و ئێران.




کرێکارانی رەنج دیتووی کوردستان و ئێران !
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
پیرۆزبێ‌ رۆژی جیهانی کرێکاران لە چینی زەحمەتکێش و کرێکاری کوردستان و ئێران.
ئومێد دەکەین رۆژێک بێ زەحمەت و ماندوویی کرێکاران و مافە رەواکانیان بێتە دی‌ و کۆتایی بە ستەم و چەوسانەوەی کرێکاران بێ‌.
لە یەکی مانگی مەی هەموو سالێک رۆژی جیهانی کرێکاراندا ،ژیان و دۆخی کرێکاران لەسەرانسەری جیهان زیاتر دێتە بەرباس و ئەو رۆژە دەکرێتە دەرفەتێک بۆ دەربڕینی شادی و تین دان بە خەبات و تێکۆشان بۆ دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی ئەو چینە و غەدرەکان و بێمافیەکانیان دەست نیشان دەکرێن‌ و رێگەکانی نەهێشتنی ستەم وبێدادیەکان لە سەریان دەخرێتە بەرچاو.
جێگەی خۆشیە لە ئێستادا بە گشتی خەباتی کرێکاران بۆ وەدیهێنانی سەرجەم مافەکانیان پێش کەوتنێکی گەورەی لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوخۆیدا بە خۆیەوە بێنیوەو لە وەڵاتانی دیکتاتۆر لێدراو شاهێدی راپەڕین و چالاکی ئەو چینە زەحمەتکێشەین.
بەداخەوە رەوشی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ووڵاتی بەڵالێدراوی ئێران و ژێر دەسەڵاتی ئاخوندانی دیکتاتۆرلەوپەڕی قەیران و نالەباری دایە، ئەویش لەکاتێکدا کە ئێران وەڵاتێکی دەوڵەمەندی پڕ لەسەرچاوەی ژێر زەویی و لە پلەکانی سەرووی جیهاندایە ، بەڵام رەوشی کرێکاران و زەحمەتکێشان لەوپەری کارەسات دایە و خەسارەکانی بێکاری و گرانی و نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی و نەبوونی دابین کردنی کۆمەڵایەتی و منداڵانی سەرشەقام و دامەزراندنە قەراردادییەکان، بە بێ رەچاو کردنی کەمترین ئیستانداردەکان و دەیان بەڵای تر لە لوتکەی خۆیاندان و تەنگی بە سەرجەم خەڵک و لەسەروشیاندا چینی زەحمەتکێشی کۆمەڵگا هەڵچنیوە.
قانون و یاسا دژی کرێکارییەکان لە ناو سیستەمی دواکەوتوانەی حاکمیەتی ئاخوندی، رێگە بە هیچ جۆرە مافویستیەک لە لایەن ئەو چینە نادات و بچووکترین جوڵەیان بە ئەمنیەتی ئەژمار دەکرێ‌ و توندترین هەڵس و کەوتی لەگەڵ دەکرێ‌، هەر بۆیە کرێکاران و زەحمەتکێشان ناتوانن بە ئازادی بیر لە رێکخستنی رێکخراوە ناحکوومیە پیشەییەکانیان بکەنەوە، و
روداوەکانی ئەمدواییەو هێرش بۆ سەر کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە و هەڵس و کەوتی دەسەڵاتداران لەگەڵ بەرێوەبەران و ئەندامانی چالاکی ئەو نارەزایەتیانە دوایین بەڵگەن بو ئەو راستیە.
لە لایێکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و دز و تاڵانچی بە هۆی دزین و وەلاخستنی داهاتی گشتی و ئیختلاس و حەقدەستە نجوومیەکان و هەروەها و خەرج کردنی پووڵی خەڵک لە رێگەی ناپێویست و شەرئەنگێزەکانی، وەک پەرەدان بە سیستەمی مووشەکی و ئەتۆمی و داڵدەدانی ترۆریستانی ناوچەکە و پشتیوانی دارایی لێیان و تێچووی شەری سووریا و حوسیەکانی یەمەن و دەیان ئاژاوە و شەری تر، هەمووی لەسەر حیسابی خەڵکی هەژاری ئێران و کوردستان، وای کردووە دۆخی کرێکاران و رەنجکێشان بەرەو خەراپی زیاتر بچێ. لە ئێستاشدا بە دەست پێکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆسەر رژیم، بارودۆخ چەند بەرانبەر ئاڵۆزو خراپتر بووە.
کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان!
بەداخەوە ئەو دۆخە پڕ لە قەیرانە بە هۆی ئاوێتە بوونی ستەمی نەتەوەیی ئاخوندان لە کوردستان خەماویی تر و ژیانی ئەو چینە چەوساوەیە بە دەیان جار ناخۆشتر و تاڵترەو، نەبوونی دەرفەتی کار و کۆچ کردنی خەڵک بۆ شارە گەورەکان و کاری تاقەتپرۆکێن و لە لاێکی دیکەوە کاری کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان و ئەو رەنج و مەینەتیانەی رۆژانە لە هەواڵ و میدیاکان گوێبیستی دەبین، دیمەنێکی ناخ هەژێنمان لە ژیانی چینی کرێکار لە کوردستان بۆ وێنا دەکات. مردن لە پێناو نانی ژەمێکدا ئەو واقعەیەتەیە کە کوردستان رۆژانە شاهێدی روداوی تاڵ و کارەساتبار دەبین.
لەناو هەموو ئەو دۆخە نامرۆڤانەیە ئەوەی جێگەی خۆشیە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی بەش مەینەتە بۆ وەدەست هێنانی مافەکانیان و ئەمرۆ ئیتر نەک چینی زەحمەتکێش و کرێکار بەڵکو سەرجەم کۆمەڵگای ئێران، خەباتێکی هەمەلایەنەیان بۆ باش کردنی دۆخی مەعیشەتیان دەست پێکردووە.
راپەرینەکانی ئەم دواییەی خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئێران کە بەشۆڕشی برسیەکان ناوزەد کرا، لەشکل و فۆرم و ناوەرۆکەکەی لە ماوەی ئەو 40 ساڵەی دەسەڵاتداریەتی ئاخوندان بێ وێنە بووە و پێشتر نەبیندراوە، بە شێوەیەک کە بەردەوام بوونی ئەو ناڕەزایەتیانە کاخی ستەمی ئاخوندان بەرەو داڕمان و لە ناوچوون دەبات.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران یادی یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکاران لەسەرجەم زەحمەتکێشانی کوردستان و ئێران پیرۆز دەکات و باوەڕی وایە بە خەباتێکی هەمەلایەنە و بە پێشەنگایەتی کرێکاران و چینی چەوساوە و هەژاری کۆمەڵگا رووخانی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی و دامەزرانی دەسەڵاتێکی خەڵکی و دیموکراتیک لە جێگەیدا حەتمیە.
لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەمان بە بۆنەی یەکی مەی رۆژی کریکارانی جیهان.
سەرکەوێ‌ خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی.
بروخێ‌ رژیمی دیکتاتۆر و جینایەتکاری ئاخوندی .
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
1/5/2019


 


 


5 ساڵ و 6 مانگ و 21 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەرێز بێ یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار

بەرز و بەرێز بێ یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن