پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

ناڕەزایەتی کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

خەباتمێدیا: زیاتر لە سەدان فەرمانبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بەهۆی پێنەدانی مووچەی مانگی ڕەشەممە لەلایەن کۆمپانیای دەریای نیلگون، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەرپرسانی کۆمپانیای دەریای نیلگون، لایەنی گرێبەستی کارمەندانی خزمەتگوزاری بەشی پاککردنەوە و گواستنەوەی نەخۆشخانەکان، دوای چەندین جار ناڕەزایەتی سەبارەت بە پێدانی مووچەی نەخۆشخانەکە و کارمەندانی تەندروستیی ئەو پارێزگایە تا ئێستاش ئامادە نین وەڵام بدەنەوە.
ئەم کارمەندانە کە وەک کرێکاری کەم داهات بە گرێبەستێکی کاتی و یەک ساڵە هەژمار دەکرێن، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین و داوای مافەکانیان هەڕەشەی کۆتاییهێنان بە گرێبەست و دەرکردنیان لێدەکرێت.
نەدانی مووچە و نەبوونی ئاسایشی کار و بەردەوام بەرزبوونەوەی نرخەکان، لە ئەنجامی بەڕێوەبەرێکی ناکارامە، بە دوو شێوە فشاری لەسەر ئەم گرووپە کەم داهاتە دروست کردووە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناڕەزایەتی کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

ناڕەزایەتی کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن