پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێرانی لەو وڵاتە مەحکوم کرد

پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێرانی لەو وڵاتە مەحکوم کرد

خەباتمێدیا: هاوکات لەگەڵ درێژەدان و پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ڕژیمی ئێران و کۆماری ئازەربایجان و دوابەدوای دەرچوونی بەیاننامەیەک لە لایەن ۲۱۰ ئەندامی پارلەمانی ڕژیمی ئێران، داواکاریان لە دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ پەیڕەو کردنی بەرنامەی پێویست لە دژی دانان و کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە باکۆ کرد. هەروەها لەبەرانبەردا ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارلەمانی نیشتمانی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا، ڕێبازی "دەستێوەردانگەرایی" ڕژێمی ئێرانیان لە کاروباری ناوخۆی کۆماری ئازەربایجان مەحکوم کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ترێندی" ئازەربایجان، بەختیار عەلیێڤ، سەرۆکی لێژنەی زانستی و پەروەردەیی مەجلیسی نیشتمانی ئازەربایجان ڕۆژی هەینی ١٨ی خاکەلێوە ڕایگەیاند، "لە ماوەی ٣٠  ساڵەی داگیرکردنی زەوییەکانی ئازەربایجان، دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران هیچکات هەڵوێستێکیان لە بەرژەوەندیەکانی ئەو وڵاتە نەبووەو تەنانەت لە بەرانبەر جینۆسایدی خۆجالی و دەیان جینۆسایدی دیکە لەو وڵاتە بێدەنگ بوون و بە پێچەوانەوە پەیوەندییە دیپلۆماسی و هاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەرمەنیستان فراوانتر کردوە. عەلیێڤ هەروەها پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە بەم شێوەیە ڕژیمی ئێران جارێکی دیکە نیشانی دا کە هاوبەشە لەو تاوانە جەنگییەی کە لە دژی خەڵکی ئازەربایجان ئەنجام دراوە. هەربۆیە خەڵکی ئازەربایجان، ئەوانەی کە ناچار بوون خاکە داگیرکراوەکان بەجێبهێڵن، لەوانەش ئەو پەنابەرانەی لە ئەرمەنستان دەرکراون، بە توندی ئیدانەی ئەم لێدوانە ناڕەوایەی مەجلیسی ڕژیمی ئێران دەکەن.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر پەرلەمانی رژیمی ئاخوندی لە بەیاننامەیەکدا کە واژۆی ۲۱۰ ئەندامی پەرلەمانی رژیمی ئێرانی لەسەر بوو، کردنەوەی باڵیۆزخانەکە و ناساندنی باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجانی لە ئیسرائیل مەحکوم کرد و داوای لە حکومەتی ئێران کرد ڕێکارێکی دروست بگرێتەبەر لەم بارەیەوە. لەم بەیاننامەیەدا، کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە ئیسرائیل بە "دژی بەرژەوەندییەکانی رژیم" ناوزەد کرا.


1 ساڵ و 7 مانگ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێرانی لەو وڵاتە مەحکوم کرد

پەرلەمانی کۆماری ئازەربایجان ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێرانی لەو وڵاتە مەحکوم کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن