هاوشاریانی خۆشەویستی شاری سەقز!
وەک ئاگادارن ئەمرۆ یەکشەممە 20ی خاکەلێوەی 1402ی هەتاوی چەندین خوێندکارو قوتابی لە خوێندنگاکانی شارەکەمان لەلایەن دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندیەوە کەوتنە بەر پەلاماری شیمیایی و ژهراوی و هەتا ئێستا بەپێی زانیاریەکانی نزیک بە 40 قوتابی لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەو ڕژاندنی ژەهرو و ماددەی شیمیایی، ژەهر خوارد کراون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شار.
داوا لە هاوشاریانی قارەمانی بەرێز دەکەین بۆ پشتیوانی لەو قوتابیانە و خانەوادەکانیان و مەحکوم کردنی ئەو کردەوە نا ئینسانیانەی ئورگانەکانی رژیمی ئاخوندی هەر ئەمرۆ لە مەیدانی هەڵۆ کۆبینەوە.
هەروەها بەیانی 21ی خاکەلێوەیش تێکڕای قوتابخانەکان بایکوت دەکرێن و داوا دەکەین خوێندکاران نەچنەوە بۆ خوێندنگاکانیان.
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی ئاخوندان و بهکرێگیراوهکانی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
تەشکیلاتی شاری سەقز