خەباتمێدیا: محەممەد حسێن ئاجۆرلو، هاوسەری نیلۆفەر حامیدی، ڕۆژنامەنووس کە لە ڕۆژانی یەکەمی شۆڕشدا دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر شەهید کرانی ژینا ئەمینی دەستگیرکرا، لە بارەی دۆخی هاوسەرەکەی و دۆسیەکەیەوە نووسیویەتی: ۲۰۰ ڕۆژ تێپەڕی، ۸· ڕۆژ لە ئێڤین و ۱۱۳ ڕۆژ لە قەرچەک. ماوەیەکی زۆرە دۆسیەکە چووە لقی ١٥ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵواتی، بەڵام وادەی دانیشتنی دۆسیەکە ڕوون نییە، کەفالەتی ئازادکردنی کاتی دانەنراوە و پارێزەر هەتا ئێستا نەیتوانیوە دۆسیەکەی بخوێنێتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە ۲۰۰ ڕۆژ بەسەر گرتنی "کاتی" نیلوفەر حامادی تێپەڕیوە.
لە ئێستادا تەنها حەوت زیندانی لە بەندی ٨ی زیندانی قەرچەک هەیە و نیلۆفەر حامیدی و هاوکارەکانی تەنانەت نازانن کە ئایا بڕیارە لەم زیندانەدا بمێننەوە یان دەگوازرێنەوە بۆ ئەڤین.