خەباتمێدیا: زیاتر لە ١٣٠ ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک، داوایان لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بخاتە نێو لیستی گرووپە ترۆریستیەکانەوە.
کەتی مەنینگ، جێگری لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، تام کەین، سەرۆکی لیژنەی لاوەکی ئەوروپا لە ئەنجومەنی نوێنەران و بیل کیتینگ، ئەندامی لیژنەی لاوەکی ئەوروپا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئامادەکارییان ئەم نامەیان ئامادە کردوە و داوایان لە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کرد، کە پێویستە بە گرنگیدان بە "هەڕەشەی زیاتر"ی ڕژیمی ئێران لە دژی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، لە کردەوەیەکی "دەستبەجێ"دا، سپای پاسداران وەک گروپێکی تیرۆریستی بناسێنن.
دەیان پەرلەمانتاری دیموکراتی و کۆماری ئەمریکی لەم نامەیەدا پێداگریان لەوە کردۆتەوە کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەردەوامە لە پشتگیری لە تیرۆریزم لە جیهاندا و ئەو تاقمە ترۆریستیە بۆ ماوەی چەندە دەیە یە کە خەریکی پیلان داڕشتن دژ بە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکاییە.