خەباتمێدیا: ئانیتا ڤاندنبێڵد، ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا، "کەفالەتی سیاسی" موجاهید کۆرکوری قبوڵکرد و داوای ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دەکات.
ڤاندنبێلد لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ زۆرێک لە داکۆکیکاران و چالاکانی دیکەی مافی مرۆڤی ئێران دەبم و داوا لە حکومەتی ئاخوندی ئێران دەکەم کە دەستبەجێ لەسێدارەدانی موجاهید کۆرکوری بە تۆمەتی ساختەکاری کراو ڕابگرێت".
ئاژانسی هەواڵی "میزان" ڕۆژی هەینی ١٨ی خاکەلێوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ موجاهید کۆرکوری، خۆپیشاندەرێک کە بە تۆمەتی "موحاربە و مفسد فی الارض" زیندانی کراوەی، ڕاگەیاند. دادگا ناوبراوی وەک یەکێک لە هۆکارەکانی کوشتنی کیان پیرفلەک، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم شەهید کراوە، ناساندووە.
شایانی باسە دایکی کیان پیرفەلەک چەندین جار ڕایگەیاندووە کە جگە لە حکومەت و هێزە سەرکوتکەرەکانی, کەس بە قاتڵی منداڵەکەی نازانێت.