پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕوسیە لە ڕێگای شەمەندەفەرەوە دەستی کرد بە هەناردەکردنی گازۆیل و بەنزین بۆ رژیمی ئێران

ڕوسیە لە ڕێگای شەمەندەفەرەوە دەستی کرد بە هەناردەکردنی گازۆیل و بەنزین بۆ رژیمی ئێران

خەباتمێدیا: سەرچاوە هەواڵیەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خاکەلێوە ڕاپۆرتیان لەوە داوە کە ڕوسیە بۆ یەکەمین جار لەمساڵدا دەستی کردووە بە هەناردەکردنی سووتەمەنی بۆ حکومەتی ئێران لە ڕێگەی هێڵی شەمەندەفەرەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە ئاماژەدان بە سێ سەرچاوەی پیشەسازی و هەندێک داتای پەیوەست بە هەناردەکردن، دوای ئەوەی کڕیارە پێشووەکانی ڕوسیە بەهۆی ئەو سزایانەی کە وەک ئابڵۆقە خراوەتە سەر ڕوسیە, خۆیان لە بازەرگانی کردن لەگەڵ ئەو حکومەته بوارد، ئێستا مۆسکۆ دەستیکردووە بە هەناردەکردنی گازۆیل و بەنزین بۆ حکومەتی ئێران.
ڕوسیە و ڕژیمی ئاخوندی ئێران کە هەردووکیان لەژێر سزاکانی ڕۆژئاوادان، هەوڵدەدەن بە دروستکردنی پەیوەندی نزیکتر و بەهێزکردنی ئابوورییەکانیان، کاریگەرییە نەرێنییەکانی سزاکان لەسەر وڵاتەکانیان کەمبکەنەوە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 10 ڕۆژ و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕوسیە لە ڕێگای شەمەندەفەرەوە دەستی کرد بە هەناردەکردنی گازۆیل و بەنزین بۆ رژیمی ئێران

ڕوسیە لە ڕێگای شەمەندەفەرەوە دەستی کرد بە هەناردەکردنی گازۆیل و بەنزین بۆ رژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن