ئەفسانە ڕەحیمی
یەکێک لە هەرە گرینگترین ڕووداوهکانی ساڵی ڕابردوی "۱۴۰۱"ی هەتاوی, لە کوردستان, ئێران و جیهان سەرهەڵدانی شۆڕشی مافخوازانەی ژنان به ناوی شۆڕشی ژینا بوو، کە لەژێر ناوی ڕووبهڕووبهوه بهرامبهر به سەپاندنی حیجابی زۆری بۆ سەر ژنانی ئێران دهستی پێکرد و تاکو ئێستاش ئهو شۆڕشه له ئێران بهردهوامی ههیه.
ڕاستی ئەوەیە کە بابەتی حیجابی زۆری بۆ ڕژیمی ئاخوندی ئێران تەنیا پۆشینی جل و بەرگی دڵخوازی حکومەت نییە, بەڵکوو هێڵی سووری حکومەتێکی چەقبەستووە کە لەژێر ناوی دین, و بیانوی حیجاب بۆ ژنان, دەیان ساڵە سەر و ماڵ و سامانی نەتەوەکانی ئێرانی بە دەستێوەردان لە وڵاتانی دەراوسێ و هیلالی شیعی و هەروەها لە ناوخۆدا بە سیستەمێکی دژ ژن و بەناو پیاوسالار بەفیرۆ داوە. بۆیە وێڕای هەموو ئەو فشارە ناوخۆیی و دەرەکیانە کە خراوەتە سەری, نایهەوێت لە ویستە دژە مرۆڤانەکانی پاشەکشه بکات و بهرژهوهندی خۆی تهنیا لهوهدا دهبینێ.
لە بەرانبەر ئەوەشدا خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران پاش چەندین ساڵ خەبات دژ بە فاشیستی ڕەگەزی دەسەڵاتی پاشایەتی و فاشیستی مەزهەبی ڕژیمی ئاخوندی, لە ویستە بەرحەقەکانیان و داواکاریە ڕەواکانی خۆیان پاشگەز نابن و لەپێش چاوی وڵاتانی جیهان بونەتە سەمبولی کۆڵنەدان و خۆڕاگری و نەمونەی بوێری.
لەم ڕۆژانەدا ڕژیم بە داخستنی شوێنە گشتیەکان بە بیانوی ڕەچاو نەکردنی حیجاب زۆری و هەروەها یاسا و ڕێسا سەپێندراوەکانی کە لە ژێر ناوی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا کەڵکی لێی وەردەگری, وە هەروەها درێژەدان بە هێرشە بایولۆژیکییەکانی بۆ سەر قوتابخانەی کچان و هەڕەشەو سوکایەتی بە ژنان لە لایەن بەسیجیە خۆفرۆشەکان کە بە سەتڵی ماست هێرش دەکەنە سەر ژنان و چەندین نەمونەی دیکە, بەنیازە بەو نۆعەدرێژە بە تەمەنی نەگریسی بدات.
لهڕاستی هەڵبژاردن بۆ هاتنه ناو ڕیزی شۆڕشی ژینا بهردهوام لهگهشهدایه و ڕۆژ بهڕۆژ بڵێسهی ئهم شۆڕشه فراوانتر دهبێ و له ئێستادا خهڵکی شۆرشگێڕ و ئازادیخوازی ئێران بهباشی دەزانن چ ڕەوتێک پەیڕەو بکەن و تەنانەت زۆریش بەباشی دەزانن کە چۆن گیرۆدەی بەلاڕێدا چوون بەدەستی کەسانێکی وەک پاشماوەکانی دیکتاتۆری سەڵتەنەت نەبن.
ژنان لە ئەمڕۆدا زۆر بەباشی ویست و داواکاری و مافەکانی خۆیان دەناسن و دەزانن پاشەکشە لەو داواکاریانە تەنیا ئاکامی کۆیلەبوونی زۆرتر و هەروەها دانی باجی زۆرتر بە دەسەڵاتی تا سەر ئێسقان دژ ژنی ئاخوندییە. پێداگری ژنانی بەهەڵوێست بۆ گەیشتن بە مافەکانیان لەم قۆناغەدا زۆر گرینگەو جێگای دڵخۆشییەکی زۆرە. بۆیە حیجابی زۆری وەک ژێرخان و ستونی ئەو دەسەڵاتە دەزانن و هێرشیان کردۆتە سەری و لە ڕیشەی دەدەن. وێڕای هەموو ئەو جینایەتانەی ڕژیم دەیکات, بانگەشەی ئازادی سانیە بە سانیە دەبیسرێت و دەبینرێت و ئەوە دەنوێنێت کە هەتا کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە بەردەوام دەبێ.