پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

قەیرانی ئاو لە بەلووچستان بەردەوامە

قەیرانی ئاو لە بەلووچستان بەردەوامە

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری"رصد بلوچستان"، دروست کردنی چەندین بەنداو لە لایەن سپای ترۆریستی پاسداران و نەگەیشتنی ئاوی پێوست بۆ ئاو ناوچەیە, وێڕای بارینی بارانی وەرزی, بۆتە هۆی ئەوەی کە کچانی منداڵی ئەو پارێزگایەی چەندین کیلومیتر بۆ هێنانی ئاوی پێداویستییان پیاسە بکەن.
پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەگشتی ناوچەیەکی وشک و کەم ئاوە, هەربۆیە دەبێ بەشێوەی زانستی بەڕێوەبەریەکەی دروست بۆ ژێرخانەکانی بکرێت بەڵام ناکارامەیی بەڕێوەبەری لەم بوارەوە بۆتە هۆی کەمبوونی ئاو و هەروەها کۆچ کردنی گوندنشینەکانی ئەو ناوچەیە.
بەنداوەکانی زیردارن، پیشین، ئاشار، ماشکید و چەند بەنداوی دیکە, هەموویان قەیرانی ژینگەیی نوێیان لێکەوتۆتەوە، کە ڕیشەی سەرەکییان بەهەڵمبوونی ئاو و نەگەیشتنی بە خەڵکی بندەست و جووتیاران و گوندەکانە.
ئیسماعیل حسێن زاهی، ئەندامی مەجلیسی ئیرتجاعی ڕژیمی ئێران، وریایی لە "فشاری کەمئاوی" جیددی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا و وتی: 70%ی دانیشتووانی شاری خاش ئاویان نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ئیسنا"، حوسێنزهی وێڕای پێداگری لەسەر بەدواداچوونی مافی ئاو لەم پارێزگایە، زیادی کرد: لەسەدا ٣٠ ی دیکەی شاری خاش لە دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خواردنەوە بێبەشن.


1 ساڵ و 7 مانگ و 8 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قەیرانی ئاو لە بەلووچستان بەردەوامە

قەیرانی ئاو لە بەلووچستان بەردەوامە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن