خەباتمێدیا: ئەمیرحوسێن مورادی و عەلی یونسی، دوو خوێندکاری بلیمەتی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین، بەبۆنەی سێهەمین ساڵڕۆژی گیریانیان، بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە پاڵپشتی گەلی ئێرانیان بەرز نرخاند و پێداگریام لەوە کردەوە کە جگە لە ئازادیی ئێران هیچ ئاواتێکمان نییە.
ئەو دوو بەندکراوە ڕایانگەیاندØ› ئێمەش وەک هەموو ئەو گەنجانەی لە شەقامەکاندا شەهید کراون، جگە لە ئازادی ئێران هیچ ئارەزویەکمان نییە و خۆڕاگری ئێمەش لە بەندینخانەدا ئەرکێکی بچووکە لەسەر شانمان.
عەلی یونسی خوێندکاری ئەندازیاری کۆمپیوتەرە و براوەی میدالیای زیوی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی فەلەکناسی ساڵی ۱۳۹µ و میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی فەلەکناسی جیهانی ساڵی ۱۳۹۶ی بەدەستهێناوە. هەروەها ئەمیرحوسێن مورادی خوێندکاری فیزیایە و خاوەنی میدالی زیوی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی فەلەکناسییە لە ساڵی ۱۳۹۶.
ئەو دوو کەسە هاوکات لە ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ سازمانی موجاهدین گیران و پاشان بەو هۆیەوە لە لایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمەوە هەریەک ۱۶ ساڵ بەندکران بەسەریاندا سەپێندرا.