خەباتمێدیا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو ژن لە شارەکانی مەریوان و قەسری شیرین و دوو پیاو لە شارەکانی نەغەدە و سەلاسی باوەجانی، خۆیان کوشتووە.
خەباتمێدیا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو ژن لە شارەکانی مەریوان و قەسری شیرین و دوو پیاو لە شارەکانی نەغەدە و سەلاسی باوەجانی، خۆیان کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: رۆژی چوارشەممە ١١ی بانەمەڕ، کچێکی گەنج بە ناوی زوهرە کۆنەپۆشی، بەنزینی بەسەر خۆیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، و بە هۆی زۆربوونی رێژەی سووتانەکەی گیانی داوە.
هەمان رۆژ، لاوێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “عوسمان رۆستەمی” تەمەن ٢٤ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی دووشەممە ٨ی خاکەلێوە، لاوێکی خەڵکی ئاوایی ماسوەی نەغەدە بە ناوی “یەعقوب مامەندی نەژاد” خۆی لەدار داوە،مامەند نژاد تەنها چەند ڕۆژ دوای تەواو کردنی سەربازی خۆی کوشتووە.
هەروەها سەرەتایی مانگی خاکەلێوە ژنێکی ٣٠ ساڵان خەڵکی ئاوایی سەید خەلیلی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “پەریوەش قەنبەری” بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی لەرێگای خواردنی ژەهرەوە خۆی کوشتووە.