شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بێبەشکردنی خوێندکارێک لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە کلینیکی زانکۆی تاران بە بیانووی حیجاب

بێبەشکردنی خوێندکارێک لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە کلینیکی زانکۆی تاران بە بیانووی حیجاب

خەباتمێدیا: ڤیدیویەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەو کە تێدا خوێندکارێکی زانکۆی تاران دوای سەردانی کلینیکی "شانزدە آذر" لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمەوە بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی سەپێنراوی ڕژیمی ئاخوندی لە خزمەتموزاری پزیشکی بێبەش دەکرێت.
لەم ڤیدیویەدا هاتووە کە سەرەڕای وەرگرتنی فۆڕمی وەرگیران لەلایەن ئەم خوێندکارەوە، سکرتێری پزیشکەکە داواکاریەکەی وەرناگرێت و بەڕێوەبەرایەتی کلینیکەکەش پێداگری لەوە دەکەن کە هەتا حیجابی سەپێندراوی زۆری حکومەت، قبوڵ و ڕەچاوی نەکات خزمەتگوزاری پێی نادرێت.
بەکرێگیراوانی حکومەت لەم کلینیکەدا هەڕەشەیان لەم کچە خوێندکارە کردبوو کە ئەگەر ناڕەزایەتیەکە بەردەوام بێت ژمارەی خوێندکارییەکەی دەدەنە لیژنەی ئەمنی و دیسپلینی ئەو زانکویە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 10 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێبەشکردنی خوێندکارێک لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە کلینیکی زانکۆی تاران بە بیانووی حیجاب

بێبەشکردنی خوێندکارێک لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە کلینیکی زانکۆی تاران بە بیانووی حیجاب



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن