پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی بێبەش کردن و دەرکردن لە خوێندکاران بەردەوامە

هەڕەشەی بێبەش کردن و دەرکردن لە خوێندکاران بەردەوامە

خەباتمێدیا: ڕاپۆرتی چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکارانی چەند زانکۆیەک وا دەردەخات کە جگە لە دانانی ژمارەیەکی زۆری هێزی ئەمنی و جل شەخسی نوێ، دانانی دوربینی چاودێری لە دەرواز و ناو زانکۆکان و تەنانەت لە ژووری نوستنی و هەر وەها خاڵی پشکنین لە دەروازەکانی زانکۆکان لە ڕۆژەکانی دوای نەورۆز, جەوێکی ئەمنی نەخوازراوی بۆ خوێندکاران دروست کردووە. بۆ نمونە دانانی دوربین چاودێری لە ژووری نوستنی کچانی زانکۆی ئیسفەهان, دەنگی ناڕەزایەتی خوێندکارانی بەرزکردۆتەوە. شایانی باسە هەزاران خوێندکار دوای کۆتایی هاتنی پشویی نەورۆز نامەی هەڕەشەی بێ بەش کردن لە خوێندنیان بۆ ڕۆیشتووه کە ئەگەر یاساکانی حیجابی زۆری ڕەچاو نەکەن پێش به بەشداریان لە کەلاسەکان دەگیرگێت. زۆرێک لەو خوێندکارانە لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم جارێک ئەم جۆرە نامەیان پێی گەیشتووە. ئەم نامەی هەڕەشە کردنە لە ئێستادا بەشێوەی ئەوتوماتیک بۆ خوێندکاران دەڕوات.


1 ساڵ و 7 مانگ و 6 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڕەشەی بێبەش کردن و دەرکردن لە خوێندکاران بەردەوامە

هەڕەشەی بێبەش کردن و دەرکردن لە خوێندکاران بەردەوامە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن