خەباتمێدیا: یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠ ٢، ئەحمەد مەحمودزادە، سەرۆکی دامزراوەی قوتابخانە و ناوەندە ناحکومییەکانی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند کە "ڕەچاوکردنی نوێژ و حیجاب" کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە دیاریکردنی نرخی مانگانەی خوێندن لە قوتابخانە ناحکومییەکان.
سەرۆکی ڕێکخراوی قوتابخانە و ناوەندە ناحکومییەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووه، ئەگەر قوتابخانەکان "لەسەر ڕێبازێکی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی بەشداری پێشبڕکێ و فێستیڤاڵە ڕۆشنبیرییەکان بکەن، ڕێکخراوی خوێندکارانی چالاکیان هەبێت، گرینگی بە ئەنجامدانی نوێژ و ڕەچاوکردنی حیجابی زۆری و ڕێساکانی بدەن، و لە حاڵەتە هاوشێوەکانی تری ئەم بابەتە, کاریگەرییەکی بەرچاویان دەبێت لەسەر دیاریکردنی نرخی مانگانە بۆ خوێندکاران.
بەم شێوەیە ئەو قوتابخانانەی کە خاڵی پێویست لەم بارەوە بەدەست دەهێنن لەوانەیە بتوانن ئەو بڕی پارەی دیاری کراوه بە ڕێژەی ٢٠ ٠ª زیاد بکەن.
دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخودی ئێران هەمیشە هەوڵدەدەن لە ڕێگەی سەپاندنی یاسا کۆنەپەرەستانەوەکانیانەو پەروەردە بکەنە شوێنێک بۆ ئامانجە ئایدیۆلۆژییەکانیان و بە زۆر قوتابیان لە کاروان و ڕێوڕەسمی ئایینی زۆریدا بەشدار بکەن. بە بڕوای شارەزایان ئەمە دەبێتە هۆی لادان لە ڕێبازی پەروەردەی زانستی و کارکردنی دادپەروەرانەی قوتابخانەکان.