خەباتمێدیا: محەممەدڕەزا حەیدەرهایی، بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری خەسارلێیکەوتووانی کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی بێهزیستی ڕژیمی ئێران وتی: لەم وڵاتەدا ١٢٠ هەزار منداڵی کار هەن و لە ساڵی ١٤٠ ١دا نزیکەی ١٤ هەزار و ٥٠ ٠ منداڵی سەر شەقامەکان ناسێندراون.
حەیدەرهایی، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئێران، پێداگری لەوە کردەوە کە ڕێکخراوی بێهزیستی وەک ڕێکخراوێک کە لەسەر بنەمای یارمەتیدان دامەزراوە, دژی کۆ کردنەوەی منداڵانی کرێکار و سەرشەقام بە گشتییە، ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە "مەسەلەی منداڵانی کار و سەرشەقام کێشەیەکە کە دەبێت لە بنەڕەتدا چارەسەر بکرێت.
ناوبراو لەدرێژەدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئێستا بە وردی زیاتر چاودێری سەر شەقامەکانی شارەکانی ئێران بکەین، دەبینین کە ڕێژەی ئەو منداڵانەی کە لە زبڵدانەکاندا دەگەڕن, بەردەوام لە هەڵکشاندایە.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا و لەگەڵ زۆرتر بوونی قەیرانی بژێوی و ئابووری لە ئێران، ڕێژەیەکی زۆر وێنە لە سۆشیال میدیادا بڵاو کراوەتەوە کە هەواڵ له زۆرتر بوونی بەرچاوی ئەو منداڵانە ئەدات کە بەدوای بژیویان لە زبڵدانەکاندا دەگەڕن.