پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی بێ بڕیار بوونی دۆسیەی ئاروین نیک پەی پاش دوو مانگ و نیو مانەوه لە گرتووخانه

بەردەوامی بێ بڕیار بوونی دۆسیەی ئاروین نیک پەی پاش دوو مانگ و نیو مانەوه لە گرتووخانه

خەباتمێدیا: ئاروین نیک پەی، گەنجێکی تەمەن ٢٠  ساڵانی خەڵکی مەریوان، کە لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی مەریوانەوە گیرا بوو، دوای دوو مانگ و نیو بێ بڕیاری دۆسیەکەی، هێشتا لە ژووری تاکەکەسی ئیتلاعاتی مەریوان، لەژێر لێپرسینەوەدایە.
ناوبراو دوای گیرانی بۆ ماوەی مانگێک لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی تیرۆریستی سنە گوازرایەوە و دواتر ئەگەڕێننەو بۆ ئەم ڕێکخراوە ترۆریستییە لە مەریوان.
ئاروین نیک پەی دوای گیرانی تەنها جارێک و بۆ ماوەیەکی کورت پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکەی کردووە و مافی دەستگەیشتن بە پارێزەری لێ زەوت کراوە.
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی خانەوادەی ناوبراو، دامەزراوەی ئیتلاعات و ئەمنیە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە و نیگەرانییەکانی کەسوکاری ئاروین سەبارەت بە چارەنووس و شکەنجەدانی بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ زیادی کردووە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 3 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی بێ بڕیار بوونی دۆسیەی ئاروین نیک پەی پاش دوو مانگ و نیو مانەوه لە گرتووخانه

بەردەوامی بێ بڕیار بوونی دۆسیەی ئاروین نیک پەی پاش دوو مانگ و نیو مانەوه لە گرتووخانه



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن