خەباتمێدیا: لاوانی شۆڕشگێڕی شاری دێهلۆرانی ئیلام دوای هەواڵی مانگرتن لە خواردنی پێنج هاوڵاتییان لە ژێر دەستی دامودەزگا ئەمنییە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم, هاتنە سەر شەقامەکان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم لاوانە وێڕای داخستنی ڕێگاوبان و وتنەوەی دروشم دژی خامنەیی و دەسەڵاتی ئاخوندی، بەڵێنیان داوە کە بە هەموو توانایانەوە لە شەقامەکاندا دەردەکەون.
عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروند، سەعدوڵڵا ئایینی، فەرشاد ئایینی و بەختیار محەمەدزادە لە کۆتایی مانگی ڕێبەندان لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتەوە گیراون و لە ئێستادا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەردەوامی گیرانیان و هەروەها بێبڕیار مانی دۆسیەکەیان ماینیان لە خواردن گرتووە.