ڕاپەڕینی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە دژی حکوومەتی ئێران ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە بەردەوامە و چەند شەوی ڕابردووش خەڵکی ئازادیخواز لە شارە جیاجیاکانی ئێران پێداگریان لە درێژەی ئەم شۆڕشە تا گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی هینان بە دەسەڵاتی ئاخوندی کردەوە.
بە پێی ئەو وێنە و ڤیدیوانەی بڵاوکراوەنەتەو، لە شارەکانی کرمان، تاران، ساری، گیلان، دێهلۆران، کەرەج و چەند شارێکی دیکە، ئازادیخوازان لە شەقامەکاندا ئامادەبوون و دروشمیان دژ بە دەسەڵاتی نەسگریس و دژە مرۆڤی ئاخوندی وتەوە، پۆستەرەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیم وەک وێنەی خامنەیی، خومەینی و قاسم سولەیمانی، بەرپرسانی ترۆریست و جینایەتکاری ئەو دەسەڵاتەیان سووتاند و بنکەکانی بسیج و ئاڵای رژیمیان سوتاند و بە دیوار نووسین و بڵاو کردنەوەی تراکت و بانگەشەی گشتی ناڕەزایەتیان کردو ئەو پەیامەیان بە ڕژیمی ئاخوندی دا کە بۆ ڕووخاندنی ڕژیم و گەیشتن بە مافەکانی خۆیان هەتا دوا هەناسە لە شەقامەکاندا دەمێننەوە..
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ژمارەیەک ژنیش بە جلوبەرگی دلخوازی خۆیانەوە لە لە سەرەتایی ترین مافەکانی زنانە کە ئەو دەسەڵاتە لێیانی زەوت کردووە، لە شەقامەکاندا دەرکەوتن و وەڵامێکی توندیان بە قسەو هەڕەشە پوشاڵیەکانی ئاخوند عەلی خامنەیی و ترۆریست ئەحمەدرەزا ڕەدان دایەوە.