خەباتمێدیا: ئاژانسی هەواڵی ئازەریپرێس "ئاپا" هەواڵی لە گرتنی نزیکەی بیست هاووڵاتیی ئازەربایجانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ئێران ڕاگەیاند.
ئاپا لەم ڕاپۆرتەدا لیستێکی نزیکەی بیست کەسی بڵاوکردۆتەوە کە لەژێر ناوی پڕوپاگەندەی ئایینیدا خەریکی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان و چالاکییە ئایینییە بەرفراوان بۆ ئاژاوەگێڕی ناوچەیی ئامانجداری ڕژیمی ئاخوندی لە کۆماری ئازەربایجان بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئامانجی ئەم گرووپە گۆڕینی "هێژایی سکۆلار"ی کۆماری ئازەربایجان و بڵاوکردنی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بووە لە نێو گەنجانی ئەم وڵاتەدا.