خەباتمێدیا: عەبدولحەمید ئیسماعیلزهی، ئیمامی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان، لە وتاری جەژنی ڕەمەزان لەو شارەدا، بە ئاماژەدان بە "قەیرانی سەختی ئابووری" لە ئێران وتی: دەوڵەت و حکوومەتی ئاخوندی ئێران توانای بەڕێوەبردنی ئەم قەیرانەیان نییە.
ئیسماعیل زهی، ڕۆژی هەینی ١ی گوڵان، لە وتەکانیدا وتی کە سەرمایە نەتەوەییەکان لە بن دەستی دەسەڵاتی ئاخوندی, لەلایەن حیزب و گرووپە جۆراوجۆرەکانەوە دزی لێی دەکرێت.
ناوبراو وێڕای ئەوەی کێشەوبەرە و قەیرانە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی وڵاتی بە جیددی زانی، ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێرانی بە کردەیەکی ڕەوا و "حەق" وەسف کرد.
هەروەها لەو چوارچێوەیەدا مەولوی عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی ئێران "ماندوون" و بە گۆڕانکاری بچووک ناتوانرێت ڕەزامەندییان بەدەست بهێنرێت.