خەباتمێدیا: عەلی خامنەیی، ڕێبەری دیکتاتۆری دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران، ڕۆژی شەممە ٢ی بانەمەڕ، لە ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنی ڕەمەزان، کە حکومەت لە ئێران رۆژی شەممە ڕایگەیاند, بەبێ ئاماژەدان بە هەلوومەرجی سیاسی و ئابووریی ئێستای وڵات، ڕایگەیاند کە دەبێت پێناسەیەکی سەردەمانەمان لە ناسینی دژمن هەبێت.
ناوبراو وەک هەمیشە و بە تاوانبار کردنی دژمنی دەرەکی وتی دژمنانی ئێمە لە ئێستادا ئەو کارانەی کە ۱۰ ساڵی ڕابردوو دەیانکرد نایکەن و شیوەی نوێیان هەیە و ڕژیم دەبێت ئەم ڕێگا نوێیانە بدۆزێتەوە بۆ پووچەڵکردنیان.
خامنەیی بە بێ ئاماژەدان بەو سیاسەت و ڕێبازانەی کە بوونەتە هۆی ناکۆکی و دووبەرەکی لە کۆمەڵگای ئێستای ئێراندا، "دوژمن"ی بە بەربەست لە بەردەم "یەکگرتوویی و یەکگرتن"ی گەلانی ئێران زانی و وتی: دژمن هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە نێوان نەتەوەکاتی ئێران لە باری بیر و باوڕ ئەدات و خوازیاری ئەوەیە کە خەڵکی ئێران دژ بە یەکتر شەڕ بکەن.
ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیم هەروەها وتی کە "لە کۆمەڵگایەکدا بۆچوونی جیاواز لە سەر پرسەکان هەیە، بەڵام ئەمە بەربەست نییە.
وتەکانی خامنەیی لەکاتێکدایە کە هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم دواییە کە بە ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" ناسراوە، دامودەزگا ئەمنیەتی و چاودێرییەکانی ڕژیمی ئێران و پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدەن بە دابین کردنی یاسا و ڕێسای زۆرتر ڕەوتی سەرکوت و چەوساوەکردنی نەتەوەکانی ئێران درێژە پێیبدەن.