پێنچ شه‌مه‌ 

25 پووشپه‌ڕ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت ڕایگەیاند که مانگرتنەکان فراوان

ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت ڕایگەیاند که مانگرتنەکان فراوان

خەباتمێدیا: ئەنجوومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت دوای مانگرتنی بەربڵاوی کرێکارانی پڕۆژەی کە لە پیشەسازییەکانی نەوت و گاز و پترۆشیمی کاردەکەن، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا نووسیویەتیØ›

مانگرتنەکان بەربڵاوتر دەبن

بژی مانگرتنØ›
وەک لە بەیاننامەی مانگرتنەکەماندا ڕامانگەیاند، ئێمە کرێکارانی پڕۆژەی گرێبەستی نەوت، بە دوو داواکاری بەپەلە لە ڕۆژی پێشووەوە دەستمان بە مانگرتنی سەرتاسەری وڵاتەکەمان کرد:
زیادکردنی حەقدەستەکانمان بە ڕێژەی ·۹%، وە هەروەها ٢٠  ڕۆژ کار و ١٠  ڕۆژ ناڕەزایەتی، ئەمڕۆشمان هاوکارانی پڕۆژەکە لە ناوەندەکانی ترەوە، لەوانە گچساران.، دێهلران، ناوچەی ئابووری تایبەتی سیرجان لە کرمان، لۆردێگان، کانگان، بەندەرجاسک، یەزد و بوشێهر بەشداریان لەم مانگرتنەدا کردووە، مانگرتنەکەمان لەسەر ئاستی نیشتمانییە و ئێمە لە سەرانسەری وڵات و یەکگرتوو بەدوای داواکارییەکانماندا دەگەڕێین.
ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەست لەگەڵ سڵاو لە هەموو هاوکاران بەردەوامە لە پێداگری لەسەر مانگرتن و کۆبوونەوە وەک دوو پێکهاتەی تەواوکەری بەردەوامی یەکگرتووی ناڕەزایەتی. ئامادەکاری بۆ بەستنی دانوستانی گشتی ناوچەیی، هاوشێوەی ئەو دانوستانە گشتیەی کە ساڵی ڕابردوو لە هێفشجان و ئیزە و مزگەوتی سلێمان و لۆردیگان هەمانبوو، هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکگرتوویی ڕیزەکانمان و پاراستنی یەکڕیزی بە پشت بەستن بەو داواکاریانەی لە گرێبەستی کاردا ڕاگەیەندراون.


3 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت ڕایگەیاند که مانگرتنەکان فراوان

ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت ڕایگەیاند که مانگرتنەکان فراوان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن