نیشتمان ئەحمەدی
هاوکات لەگەل سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا، ژنان لە ئیران و کوردستان بە جیهانیان سەلماند کە چەندە بوێرانە و ئازایانە لە ڕیزی یەکەمی شۆڕش بەرانبەربە دژمنی زۆردار‌و دژە ژنی ئاخوندی ڕاوەستاون. ڕژیمک کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە دژی هەموو بنەما مرۆڤییەکان جوڵاوە وە بە دڕندانەترین شێوە پەلاماری ژنانی ئازادیخوازی له ئێران و کوردستان داوه‌و ژنانی له‌سه‌ره‌تایترین ماف و ئازادیه‌کانت بێ به‌شکرد. ئه‌م هێرش و په‌لاماردانه به‌سیستماتیکه‌ی ڕژیم بۆ سه‌ر ئافره‌تان له شۆڕشی ژینادا به‌شێوه‌یه‌کی دیار و به‌رچاو ده‌بنراو، ڕژیم له‌پێناو سه‌رکوتی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو و ئازادیخواز له هیچ تاوان و جینایه‌تێک ده‌ستیان نه‌پاراست. ئه‌وان ئه‌مجاره به ئاشکرا و به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه ده‌ستیان به‌خوێنی ئافره‌تانی شۆڕشگێڕ و ڕاپه‌ڕیوو سوورکرد و ڕووی نه‌گریس و شاراوه‌ی دژه ئینسانی خۆیان پیشانی هه‌موو جیهان دا.
خوڕاگری و مقاومەتی ژنانی کوردستان و ئێران بۆتە سەمبولی ئازایەتی بۆ هەموو ژنانی جیهان. به‌رخودان و خه‌باتی ژنان دژ بە ستەم و دڕندەیی ئەو دەسەڵاتە هه‌موو قه‌واره‌ی نه‌گریسی ئه‌م ڕژیمه دژه ژنه‌ی له‌رزاند و ڕژیمی یاخوندی له ڕوخان نزیکتر کرده‌وه. ڕژیم بە پیلانگێری وەک کوشتن ،بەندکردن،کوێر کردن و ژەهرخواردکردنی کچان و ژنان، هەوڵیدا کە ڕێگری لە خەباتی مافخوازانەی ژنان بکات، بەڵام ئافرەتان بە پێداگری لەسەر مافەکانیان بردەوام ده‌بن.
پەیویستە لە هەلوومەرجی ئێستادا ژنان و پیاوان زیاتر بچنە ریزی شۆڕشەوە، تا ڕووخان و لە ناو چوونی ئەو دەسەڵاتە و دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتیک کە مافی هەموو چین و توێژەکانی ئێران بپارێزێ بەردەوام بن. بەردەوام بوونی ژنان لەم شۆڕشە مەزنەدا هەموو پیلانەکانی ئەو ڕژیمه‌ی بۆ چەوساوە کردنی ژنان کردە بڵقی سەری ئاو و بە جوانی ئەو ڕاستییەی سەلماند کە هیچ هێزێک ناتوانێت پێش بە هەستی ئازادیخوازی و رزگاری بگرێت و وەک چەندین جاری دیکە مێژوو سەلماندوویەتی، جێگای دیکتاتۆرەکان زبڵدانی مێژووەو ئاخوندەکانیش هەر وەک دەسەڵاتی پاشایەتی ده‌ڕوخێندرێن و ئاسه‌واری حکومداری و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه بۆ هه‌میشه نامێنێ.