شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زۆرتر بوونی مانگرتنی کرێکاران لە یەکەکانی پیشەسازییەکانی ئێران

زۆرتر بوونی مانگرتنی کرێکاران لە یەکەکانی پیشەسازییەکانی ئێران

خەباتمیدیا: مانگرتنی کرێکارانی ئێرانی لە یەکە پیشەسازییە جۆربەجۆرەکان، لە ڕۆژی یەکشەممە ۳ی بانەمەڕ درێژەی بوو.
هەر لەو پێوەندییەدا کارمەندانی کۆمپانیای "مۆبین سەنعەت" لە ناڕەزایەتی بە نەدانی پاشەکەوتی خۆیان مانیان گرت و دەستیان لە کار کێشایەوە.
کرێکارانی مسی فەراسان کە لە خاتون ئاباد مس، کرمان کار دەکەن، بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەدانی پاشەکەوتەکانیان مانیان گرت.
دوابەدوای مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازیی نەوت، گاز و پترۆشیمی ئێران، کارمەندانی کۆمپانیای پۆڵایی غەدیر نەیریز بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەدانی پاشەکەوتەکانیان مانیان گرت.
هەروەها کرێکارانی بەڕێوبەری پڕۆژەی نەوت و گاز و پترۆشیمیی "ئەزمون فلز پارس" لە تاران ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بانەمەڕ مانیان گرت و لە شوێنی ئەو کۆمپانیایە کۆبوونەوە.
ژمارەیەک لە کرێکارانی کۆمپانیای. "آی جی سی لە "جەفیر"ی سەر بە پارێزگای خوزستان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیاد نەکردنی حەقدەستەکانیان مانیان گرت و دەستیان لە کار کێشایەوە


1 ساڵ و 6 مانگ و 30 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زۆرتر بوونی مانگرتنی کرێکاران لە یەکەکانی پیشەسازییەکانی ئێران

زۆرتر بوونی مانگرتنی کرێکاران لە یەکەکانی پیشەسازییەکانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن