ساڵانە گروپی دڵخۆشی کۆمەڵایەتی سەروە ڕێکخراوی بەناو نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارێک لە لیستی نێوی وەڵاتانی دڵخۆش و شاد بڵاو دەکاتەوە.
ساڵانە گروپی دڵخۆشی کۆمەڵایەتی سەروە ڕێکخراوی بەناو نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارێک لە لیستی نێوی وەڵاتانی دڵخۆش و شاد بڵاو دەکاتەوە. لەم پێوەندیەدا هەڵسەنگاندنی وورد بۆ چۆنیەتی ژیان دەکرێ وچەند خاڵ وبنەما دەکەنە پێوەر بۆ شادبوون ودڵخۆشی خەڵکی وەڵاتان. هیوا وهومێد بە ژیانێکی ساغلەم ،ئازاد بوون لە بڕیاڕدان ، پشتیوانی کۆمەڵایەتی، دڵ ئاوەڵەیی ،داهاتی تاک ، مافی وەک یەک ،لەو بابەتانەن کە دەکرێنە بنچینە بۆ ژینێکی بەکەیف و خۆشی وهیوا بەژیان. لەدوایین ڕاپۆرتی ئەو گروپەدا کە لەکۆتایی ساڵی 2018 ئەنجام درا وبڵاو کرایەوە ، خەڵکی ئێران بە یەکێک لەدڵ ناخۆشترین وپڕئازارترین خەڵکانی دنیا دەست نیشان کران و وەک وەڵات لەپلەبەندی 165 وەڵاتدا، لە ڕیزی 106 مین جێی گرت.
جوگرافی و دیموگرافی ئێران کە هەڵکەوتەێیکی تایبەتی هەیە ولەباری ئابووریشەوە بە ناووچەێیکی دەوڵەمەند ئەژمار دەکرێ وخاوەنی چەندین سەرچاوەی ژێر زەویە ولەبواری کەشاوەرزیش نموونەی وەڵاتانە وهێزی مرۆیشی لەرابردوودا هاووتای کیشوەرەکانی هەرێ پێشکەوتووی جیهان بوو، ئێستا بەهۆی حاکمیەت ودەسەڵاتێکی توتالیتێر ودیکتاتۆر ودواکەوتوو ، چەرخی پێشکەوتنی ڕاوەستاوە وبەردەوام شارستانی و پێشکەوتنی ئەم وەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ دواوە و لەجێی خۆیدا دەسوڕێتەوە. ئێرانێک کەلە ڕابردوودا لەباری پێشکەوتن ودڵخۆشی هاووتای وەڵاتانی ڕۆژئاوا بوو ، ئێستا لەگەڵ وەڵاتانی دواکەتوو هاووشان بووە وخەڵکەکەی بەیەکێک لە دڵناخۆشترین خەڵکی جیهان ئەژمار دەکرێن.
لەگەڵ ئەوەی کە هەرچی ئێمکاناتە بۆ ژیانێکی مرۆڤانە تایبەت وتەرخان کراوە وهەموو ڕۆژێک داهێنانێک بۆ دڵخۆشی وژیانێکی مودێڕن دەکرێت ،بەڵام ئێرانیەکان بەجێگەی بەهرەوەرگرتن وخۆشگوزەرانی و ڕۆشتنی پێ بەپێ لەگەڵ ڕەوتی ژیانێکی نوێ ،خەڵکەکەی لە سەدا ،هەشتای خەریکی زگ هەڵگڵۆفینن وئاواتیانە نانی شەویان دەست بکەوێت، یان بە بیانوێیک نەخرێنە زیندان وتەجاوەزیان پێ نەکرێت، یان لەبەرانبەر ئازاد کردنیاندا داوای زەمانەتی میلیار تمەنیان لێنەکەن ولەبەر بێ حیجابی ولەبەر کردنی جل وبەرگ سزای جەستەی نەدرێن. ئەم هۆیانە کاریگەری گەورەی لەسەر ڕۆح وڕوانینی تاکی ئێرانی داناوە و نەبوونی ئاسایشی گشتی، بۆتە هۆی ئەوە کە خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ ببن وزۆرێکیان خەو وخوارنیان تێک بچێ ولەئاکامدا لەگەڵ بارێکی ئاڵۆزی دەروونی ڕووبەڕوو ببن وخۆکوشتن بە ڕێگەی ڕزگاری بزانن. شادی ودڵخۆشی خانەوادە نەماوە و ئەو سەرلەهەندایەکێیەی کەلەڕابردوودا بوو ئێستا بۆتە خەیاڵ وخۆزیەی گەڕانەوەی. لەکۆمەڵگاێیک کە ئازادی سیاسی وهتد.... بوونی نەبێ وڕەخنەگر بە دژمنی خودا بزاندرێ وقەڵەمی ئازاد بە خەنجێر حیساب بکرێت ، دەبێ چ وەچە و جیلێک پەروەردە بن تا بتوانن ،بەدڵخۆشی وڕۆحێکی مێهربانەوە لەگەڵ یەک بژین.. چینەکانی کۆمەڵگە کە خەباتیان بۆ ئازادی وماف ،لەتای تەرازووی جینایەت وتاوان دابنرێ و ئافرەتان لە بێمافی دا بهێڵرێنەوە وکویلەی فکری وجەستەیی بە عاقڵ و گوێ ڕایەڵ بژمێرن ، بێگومان دەبێتە تراژیدیا وقەیرانێکی بێ چارەسەر.
لەگەڵ هەموو ئەم زیانانە وگرفتار بوونی خەڵک بەدەست ئەهریمەنی دەسەڵاتی سیاسی ئاخوندی ، ئێران خاوەنی پێکهاتەێیکی گەنجە ولەهەر گۆڕانکارێیکدا کە ڕیشەی ڕژیمی ئێستا لەبن بێنێ، دەتوانێ بگەڕێتەوە سەر سکەو ڕێگەی پێشکەوتن وشادی. لەئەگەری گۆڕانکاری و ڕمانی کۆشکی زۆرداری ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران ،کە چاوەڕوان کراوە وگەلانی ئازادە وشۆڕشگێران چرکەژمێری بۆ دەکەن ، دڵخۆشی وشادبوون وژیانێکی سەردەمیانە ومودێڕن دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی کوردستان وهەموو ئەو ئێرانیانەی کە ستەمی ڕژیم ، شکۆفەی هیوای هەڵوەراندوون و دەست بەئەژنۆ ، ڕۆژەکانی تەمەن و بێ هیوای دەژمێرن ، دەتوانن لە ماوەێیکی کورتدا ژیان و دڵخۆشی بگەڕێننەوە جێگەی خۆی و شکۆش بگەڕێننەوە بۆ وەڵات کە ساڵیانێکە وەیشوومەی مەرگ بینەقاقای گرتووە..