شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشە نوێیەکەی ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رژیمی ئێران

هێرشە نوێیەکەی ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رژیمی ئێران

خەباتمێدیا: لە هەڵسەنگاندنی ئەم دواییەیدا بۆ شەڕی ئۆکراین، "پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگ" ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕوسیە ڕوویان لە بەکارهێنانی وەجبەیەکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ڕژیمی ئێران, بە "سیستەمی دیکە بە وردبوونەوەی کەمتر" کردووە بۆ ئەوەی ژێرخانی ئۆکراین بکەنە ئامانج.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیزنس ئینسایدەر، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، پەیمانگاکە ڕایگەیاندووە، سپای ڕوسیە کە ڕۆژی هەینی بۆ یەکەمجار لەماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێنی دروستکراوی ڕژیمی ئێران شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای کردە ئامانج، لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ "قەرەبووی کەمیی "سەرچاوەکانی تەقەمەنی وردی ڕووسی" کەڵک وەردەگرێت.
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لەم دواییانەدا بڵاویکردەوە، لە کۆی ٢٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە سپای ڕووسیە لە ٢٠ ی خاکەلێوەدا ٢١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە و لە کۆی ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕۆژی دواتر ٨ فڕۆکەیان خستۆتە خوارەوە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 30 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشە نوێیەکەی ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رژیمی ئێران

هێرشە نوێیەکەی ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن