خەباتمێدیا: شورای ئورووپا هەشت کەس و دامەزراوەیەکی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێرانی بەهۆی پێشێل کاری جیددی مافی مرۆڤ لە ئێران خستە ڕیزی گەماڕۆکانیەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شورای ئەوروپا، وەزیرانی دەرەوەی ئەم شورایە ڕۆژی دووشەممە ٤ی بانەمەڕ، لەگەڵ هەشت فەرماندەی باڵای سپای تیرۆریستی پاسداران و ئەندامی پەرلەمانی ڕژیمی ئێران، کۆمپانیای "ئاریانتێل", کە یەکەیەکی تەلەفوونی مۆبایل لە ئێرانەی سزا دا.
ئەنجوومەنی ئورووپا لە بەیاننامەی خۆیدا نووسیویەتی کە ئاریانتێل بەشداریی لە پێکهاتەی چاودێری پەیوەندییەکان کردووە کە لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ سەرکوتکردن و جاسوسی لە دەنگی ڕەخنەگرەکان لە ئێران داڕێژراوە.
هەروەها، ئەحمەد حەسەن کەریمی، جەمال عەلی بابامورادی، یەحیا عەلائەدینی، سەید ئەمین عەلامەمی تەباتەبایی، عەلی ئەسغەر نەورۆزی, کە هەموویان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دەزگای هاوکاریی سپای پاسدارانن و بەشدارییان لە هێنانی ئامرازی سەرکوت دژ بە خەڵکی ڕاپەڕیو لە ئێران بووە.
هەروەها سەرگورد مێهدی عەلی بابایی، جێگری پارێزگای سپای پاسداران، عەلی یەزدیخا و بیژەن نۆباوە، یەکێک لە نوێنەرانی توندڕەوی پارلەمانی ڕژیمی ئێران، لەو کەسانەن کە لەم دواییانەدا لە لیستی سزاکانی شورای ئەوروپادا جێگیرکراون.
ئەم سزا ئەوروپاییانەی کە تا ئێستا جێبەجێکراون، کۆی گشتی ٢١١ کەس و ٣٥ قەوارە لەخۆدەگرن.