خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری حال وش، سێشەممه شەو µی بانەمەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، دوابەدوای ڕاوەدوونانی دوو ماتۆڕسکیل لەگەڵ ٤ سوار لەلایەن ئەفسەرانی سەربازی و تەقەکردن لە کۆبوونەوەی خەڵکی ناڕازی لەبەردەم بنکەی پۆلیس، ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون، کە ٦ کەسیان لەلایەن حال وش ناسێندراونەتەو.
ناسنامەی کەسی کوژراو "سەمیر گردهانی کوڕی ئاسا" تەمەن ١٦ ساڵە.
ناوبراو ماتۆڕسوارێکە و بەهۆی برینەکەیەوە گیانی داوە.
ناسنامەی بریندارەکان بریتین لە: "١- محەممەد نۆسرەتی کوڕی ئیسماعیل، ٢- محەمەد ئەربابی کوڕی شوکر، ٣- ئەمیر حسێن نۆسرەتی، ٤- ئەمین نۆسرەتی، ٥- عەلیرەزا نۆسرەتی".
شایانی باسە محەممەد نۆسرەتی لە کۆمادایە.