خەباتمێدیا: "سەجاد چەمەنی"، لاوایکی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، دوای ئەوەی لەلایەن بەکرێگیراوانی سپای ترۆریستی فەیروزئاوا ڕەدوونراوە، لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی لە لایەن بەکرێگیراوان تەقەی لێ کرا و گیانی دا.
ئەم تاوانە نزیکەی دوو حەوتوو لەمەوبەر ڕوویداوە و دەزگای ترۆریستی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ڕژیم تەرمی سەجاد چەمەنییان بە بارمتە گرتبوو.
دوای سەردانی چەندین جاری بنەماڵەی چەمەنی، تەرمی ئەم لاوە دوای سێ ڕۆژ ڕادەستی کەسوکارەکەی کرا و لە گۆڕستانی زەهرای کرماشان بەخاک سپێردرا.