سیستەمی قەزایی گەندەڵی ڕژیم پێشتر لە دژی چالاکانی سیاسی دژبەری ئەم حکوومەتە دژە مرۆڤە، حوکمی ئێعدامی نامرۆڤانەی بە سەر جەمشید شارمەهد، زیندانی سیاسی دوو ڕەگەزنامەیی سەپاندبوو.
دادگای ئینقلابی تاران ئەم حوکمەی لە ڕەوتی دادگاییکردنی نادادپەروەرانە بە تۆمەتی هەڵواسراوی پیلان داڕشتن بۆ کردەوەی ترۆریستی بە مفسد فی الارض, مەحکووم کردبوو.
جەمشید شارمەهد، بەرپرسی "گرووپی تندر"، لە هاوینی ساڵی ۱۳۹۹ی کۆچی خۆری لە میانەی گەشتێکیدا بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لەلایەن بەکرێگیراوانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ترۆریستی لە دوبەی ڕفێندرا و بردیانە ئێران، و چەندین جار لە دادگاکانی ڕژیم بەبێ بوونی خاڵی دروستی دادگایی کردن مەحکەمە کراوە