خەباتمێدیا: ڕۆژی ٧ی مانگی بانەمەڕ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە. حکومەتی ئەمریکا ٤ بەرپرسی باڵای ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانی بە ناوەکانی ڕۆحوڵڵا بازقەندی، محەممەد کازمی، محەمەد مەهدی سیاری و محەممەد حەسەن موحەقیقی خستە لیستی بەرپرسانی گەمارۆدراوی ڕژێمی ئاخوندیەوە. ئەم سزایانە دەگەڕێتەوە بۆ گرتنی نایاسایی هاوڵاتیانی ئەمریکایی.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند: فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی (او اف ای سی) سەر بە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا سزای خستە سەر ۴ بەرپرسی باڵای ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران، ڕێکخراوێک کە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی ڕۆڵی لە بارمتەگرتن یان گرتنی ناڕەوای هاووڵاتیانی ئەمریکی لە ئێران وریایی پێی درابوو.
بەهۆی گرتنی نایاسایی هاووڵاتیانی ئەمریکی لە لایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێران، جگە لە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان و گرتنی ناڕازییان، لەوانەش کەسانی دوو ڕەگەزنامەیی، زۆرجار لە زیندانی بەدناوی ئێڤین زیندانیان دەگرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات.