خەباتمێدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار داواکاری مەرەخەسی سەۆعدا خەدیرزادە بەندکراویی سیاسی بەندکراوی بەندی ژنانی بەندینخانەی ورمێی ڕەت کردەوەو مافی مۆڵەتەکەی پشتگوێ خست و لە کەڵک وەرگرتن لەو مافە بێبەشی کرد.
سۆعدا خەدیرزادە زیندانییەکەی لەگەڵ ئەو کۆرپەی کە لە زینداندا لە دایک بووە، لە هەلوومەرجێکی ناتەندروست و نامرۆڤانەدا بەسەر دەبات. ئەو ئیمکاناتە سەرەتاییەکانی خۆراک و جلوبەرگ و تەندروستی بۆ بەخێوکردنی کۆرپەکەی نییە کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ناسر ئەتباتی بەرپرسی سیستەمی دادوەری ڕژیم لە ورمێ و داریوش بەخشی بەرپرسی زیندانی ورمێ ئەنجام دەدرێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پاسەوانی تیرۆریست مورتەزا حاتەمی، بەرپرسی پاراستنی زانیاری و جێگری بەرپرسی ئیدارەی دادی ورمێ، ڕۆڵی سەرەکی لە تۆمارکردنی دۆسیەی جێبەجێکردنی مەرجە نامرۆڤەکان بۆ ژن و منداڵێکی ساوا دیاری کردووە