پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سپای ترۆریستی پاسدارن دەستی بەسەر کەشتیەک لە دەریای عۆمان گرت

سپای ترۆریستی پاسدارن دەستی بەسەر کەشتیەک لە دەریای عۆمان گرت

خەباتمێدیا: هێزی پێنجومی دەریایی ئامریکا کە بنکەیەکی بەحرەینە ڕایگەیاند: کەشتییەکی هەڵگری سووتەمەنی کە ئاڵای دوورگەکانی مارشالی لەسەر بووە, لەلایەن هێزی دەریایی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە لە دەریای عومان دەستی بە سەرداگیرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەشتی نەوتهەڵگری ئەدونتج سویت سەعات ١:١٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕ لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا سیگناڵی مەترسی ناردووه و پاش ئەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەم کەشتییە پچڕا.
داتاکانی ماڵپەڕی کەشتیرانی مرین ترافیک کە بەدواداچوون بۆ جوڵەی کەشتیەکان لە جیهاندا دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە کەشتییەکە, پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە لە ئاوەکانی باکووری شاری مەسقەت پێتەختی عومان بووە. ئەم کەشتییە لە کوێتەوە بەرەو بەندەری هیوستون ویلایەتی تەگزاس لە ئامریکا دەڕۆیشت.
هێزی پێنجومی دەریایی ئامریکا لە بەیاننامەی ڕۆژی پێنجشەممەدا، ئەم کردەوەی ئێران لە دەستبەسەرداگرتنی ئەم کەشتییە بە ناسەقامگیری و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و ناکۆکی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد و داوای ئازادکردنی بەپەلەی کرد.


1 ساڵ و 6 مانگ و 24 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپای ترۆریستی پاسدارن دەستی بەسەر کەشتیەک لە دەریای عۆمان گرت

سپای ترۆریستی پاسدارن دەستی بەسەر کەشتیەک لە دەریای عۆمان گرت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن